شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات
- بزنس
- 22 حوزەیران
نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری لە عێراق دەڵێت، دەبێت بەغدا خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات و ئامادەکردنی یەدەگی نەوتیش لەڕێگەی کەشتیی لەسەر ئاوەکان، وەک یەکێک لە بژاردەکان پێشنیاز دەکات.
وێنە گەورەکە: هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی خستووەتە دڵەڕاوکێوە، بۆیەش لە ئێستاوە وڵاتان بەدوای ڕێگای جێگرەوە دەگەڕێن، بۆ عێراقیش دەستپێکردنی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆڕی نەوتی کەرکووک- جەیهان و هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە بژاردەکان کە باسی لێوەدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری ڕایگەیاند، پێویستە عێراق خۆی بۆ گریمانەی داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات ئەگەر ئەو گریمانەیە لاوازیش بێت، ئەوە بکات کە سعوودیە کردوویەتی، ئەویش بریتییە لە دانانی یەدەگی نەوتی لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان و ئێستا بڕەکەی 155 ملیۆن بهرمیلە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێران ئێستا لەنزیک سەنگافوورە و مالیزیا، یەدەگی نەوتی لەناو کەشتییە بازرگانییەکان لهسهر ئاوهكان به بڕی 70 ملیۆن بەرمیل هەیە، ئەوەش هاوتای دوو مانگ هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتەیە بۆ دەرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە