گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە

دیمەنی بەندەری بەسرە

ئاڤا نیوز

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کاریگەری لەسەر هەناردەی نەوتی وڵات لەڕێگەی کەشتییەوە نەبووە و هەناردەی نەوت بەردەوامە.

وێنە گەورەکە: هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی خستووەتە دڵەڕاوکێوە، بۆیەش لەئێستاوە وڵاتان بەدوای ڕێگەی جێگرەوە دەگەڕێن، بۆ عێراقیش دەستپێکردنی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆڕی نەوتی کەرکووک- جەیهان و هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە بژاردەکان کە باسی لێوەدەکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەشكردووە، پرۆسەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی سەکۆ نەوتییی و بازرگانییەکانەوە لە بەندەرەکانی بەسرە بەردەوامە، لە 20 ڕۆژی ڕابردووشدا 48 کەشتی نەوتی لە بەندەرەکان جێگیر بوون.

وەزارەتی گواستنەوە دەشڵێت، بەندەرەکان بەهەموو توانایانەوە کاردەکەن بەبێ ئەوەی هۆکارە دەرەکییەکان کاریگەرییان لەسەریان هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ