
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ساتی ئەنجامدانی هێرشەکەی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران".
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای دوو ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی مۆڵەتی دوو هەفتە بۆ ئێران تاوەکو بێتە سەر مێزی گفتوگۆ، پێش کەمێک پێش ئێستا ترەمپ هەواڵی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ڕاگەیاند.
بۆچی گرنگە: پێشتر ئێران هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر ئەمریکا ڕاستەوخۆ بێتە ناو جەنگی تاران و تەلئەبیب ئەوا بەرژەوەندییەکانی واشنتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەنە ئامانج.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی سۆشیال تروس ڕایگەیاند، بەسەرکەوتوویی هێرشەکانمان بۆ سەر سێ پێگەی ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەوانیش نەتەنز و فۆردۆ و ئەسفەهان ئەنجامدا، هەموو فڕۆکەکان گەڕانەوە بۆ بنکەکانیان و ئاسمانی ئێرانیان بەجێهێشت، هێرشەکان بە لە ڕێگەی بڕێکی زۆر لە بۆمبەوە کراوەتە سەر پێگەی سەرەکیی فۆردۆ.
ترەمپ دەشڵێت، "پیرۆزبایی لە جەنگاوەرە مەزنەکانی ئەمریکا دەکەم، سوپایەکی بەهێزی هاوشێوەی سوپای ئەمریکا لە جیهاندا بوونی نییە کە بتوانێت ئەم کارە بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدات. ئێستا کاتی ئاشتیە، سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم پرسە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هەرچەندە پێشتر میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سوپای پاسدارانەوە ڕەتیان کردەوە هیچ هێرشێک کرابێتە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران. بەڵام کەمێک پێش ئێستا پارێزگاری ئەسفەهان ڕایگەیاند، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئەسفەهان بیستراوە.
کاردانەوەکان:
-میدیاکانی جیهان: ئەمریکا چووە جەنگەوە لەگەڵ ئێران
-سوپای پاسدران: "ئێستا جەنگ بۆ ئێمە دەستی پێکرد."
-کۆنگرێسمانی ئەمریکا، ئیلهام عومەر: هێرشەکانی ئەمشەو بۆ سەر ئێران بە بڕیاری ترەمپ و بەبێ ڕەزامەندیی کۆنگرێس نایاسایی و خەتەرن و دەبێتە هۆی زیادکردنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
-نیویۆرک تایمز: ئەمریکا ڕاستەوخۆ چووە نێو جەنگەوە لەگەڵ ئێران. دەشڵێت، "40 هەزار سەربازی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خرانە ئامادەباشییەوە".
-ترەمپ بۆ کەناڵی ئەی بی سی: ئەمشەو سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێنا.
-تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران: هەرچی هاوڵاتی ئەمریکی و بنکەی ئەمریکییە لە ناوچەکە دەبنە ئامانجی ئێمە.
-ترەمپ هەڕەشەی لێدانی دووەم لە ئێران دەکات ئەگەر بێتو دوای بۆردوومانی بنکە ئەتۆمییەکان لەلایەن ئەمریکاوە، تاران ڕانەوەستێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە