
دۆناڵد ترەمپ لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارەکەی لەبارەی هێرشەکەی سەر ئێران، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، لەناکاو هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەمەش ئاییندەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی بەرەو ئاقارێکی نادیار برد.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا بە بەهێزترین فڕۆکەی جەنگیی وڵاتەکەی هێرشی کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی وڵاتانی بەدواداهات و زۆربەیان نیگەرانیی خۆیان لەم پەرەسەندنە نوێیە دەڕبری.
هەر زوو دوای هێرشەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند:بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر سێ پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهان. هەروەها دەڵێ "هێرشەکان کۆتاییان بە فۆردۆ هێنا و ئەگەر ئێران ئاشتی بەدینەهێنێت، هێرشەکانی داهاتوومان زۆر وێرانکەرتر دەبن."
لەدوای هێرشەکە و گوتەکانی ترەمپ، ئەمانە دیارترین کاردانەوەکانن:
نەتەنیاهۆ: بڕیارەکەی ترەمپ بوێرانە بوو و مێژوو دەگۆڕێت
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند "ئەمریکا و ترەمپ بەهێزێکی زۆرەوە مامەڵەیان کرد. زۆرجار گوتوومانە ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە بەدیدێت. بڕیارە بوێرانەکەی ترەمپ بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وێنەی نەبوو و مێژوو دەگۆڕێت."
ئێران: پێشێلکارییەکی گەورەیە و مافی خۆمانە بەرگری بکەین
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئاشتیخوازەکانی ئەتۆمیی ئێران، پێشێلکارییەکی گەورەی لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا کردووە، ئێران مافی خۆیەتی هەموو ڕێگە و بژاردەیەک بۆ بەرگریکردن لە سەروەری خاکی وڵاتەکەی و بەرژەوەندییەکانی بگرێتەبەر."
عێراق ناوی ئەمریکای نەهێنا، بەڵام سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی ئەمریکا بهێنێت، لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوە كرد "بەغدا لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نیگەرانە و سەرکۆنەی دەکات، باوەڕیشی وایە هێرشەکە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئارامی هەرێمیی دەخاتە مەترسییەکی ڕاستەقینەوە."
سعودیە داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکات
لە راگەیێنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی سعودیتە دەڵێ نیگەرانن لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بکەن.
سوپای پاسدارانی ئێران: ئێستا جەنگ لای ئێمە دەستیپێکرد
پێشتر ئێران ڕایگەیاندبوو، ئەگەر ئەمریکا بەشداری لە جەنگەکە بکات ئەوان بنکە سەربازییەکانییان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەنە ئامانج و بی وەڵام نابن. لەدوای هێرشەکەشەوە سوپای پاسداران گوتی "ئێستا جەنگ لای ئێمە دەستی پێکرد."
رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران: مەترسیی تیشکدانەوە دروست نەبووە
رێکخراوە ئێرانییەکە ئەمڕۆ لە راگەیێنراوێکدا جەختی کردەوە لەوەی؛ هێرشی ئەمریکا پێشێلکردنی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمییە، بەڵام دەڵێ "پشکنینمان بۆ دەوروبەری ئەم پێگانە کرد و هیچ مەترسییەکی تیشکدانەوەی ئەتۆمی دروست نەبووە."
بەریتانیا: هێرشەکە هەنگاوێکە بۆ سنووردارکردنی مەترسیی ئێران
کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند "نابێت هەرگیز ڕێگە بە ئێران بدرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەم هێرشەی ئەمریکاش هەنگاوێکە بۆ سنووردارکردنی ئەم مەترسییە."
نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەمە پەرەسەندنێکی مەترسیدارە
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتیی نەتەوەیە گرتووەکان دەڵێ "زۆر نیگەرانم لە بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریکاوە دژی ئێران، ئەوەی ڕووی دا؛ پەرەسەندنێکی مەترسیدارە لە ناوچەکە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی."
یەکێتیی ئەوروپا: دانوستان بکەن
لە راگەیێنراوێکدا یەکێتیی ئەوروپا داوا دەکات هەموو لایەنەکان بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان.
عومان: ئەمریکا یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە
عومان رایگەیاند بە ئامانجگرتنی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پەرەسەندنەکان فراوانتر دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
دڵشاد هیرانی: لە هەرێمی کوردستان هیچ تیشکدانەوەیەک تۆمار نەکراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشی لێ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
دەستەی عێراقیی چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
دڵشاد هیرانی: لە هەرێمی کوردستان هیچ تیشکدانەوەیەک تۆمار نەکراوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئەمریکا و ئیسرائیل دیپلۆماسییەتیان هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشی لێ کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە