میدیا عەرەبییەکان؛ بۆ یەكەمجار مووشەكی حووسییەكان دەگاتە خاكی ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
میدیا عەرەبییەکان؛ بۆ یەكەمجار مووشەكی حووسییەكان دەگاتە خاكی ئیسرائیل

دیمەنی هەڵدانی مووشەکێک لەلایەن حووسییەکانەوە: وێنە: ئەرشیڤی GETTY

ئاڤا نیوز

 

بۆ یەكەمجار مووشەكی حووسییەكانی یەمەن دەگاتە خاكی ئیسرائیل، ئەو پێشهاتەش بەپێی میدیا عەرەبییەکان بۆ دانیشتووانی ئیسرائیل كتوپڕ بووە.

 

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی هەواڵیی كەناڵی ئەلجەزیرە، مووشەكێك دوای ئەوەی لە ناوچەیەكی ئاوەدانیی تەلئەبیب بە تێکشکاوی دەكەوێتە خوارەوە، وا لێكدراوەتەوە لە ئێرانەوە ئاڕاستەكراوە، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە؛ مووشەكەكە لە یەمەنەوە هەڵدراوە، ئەمەش دانیشتووانی تەلئەبیبی ناچاركردووە ڕوو لە ژێرزەمینەكان بكەن.

 

بۆچی گرنگە: سەرەڕای ئەوەی حووسییەكانی یەمەن، وەك بەرەیەكی پاڵپشت بۆ ئێران بەردەوام هەڕەشەی بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دەكەن، بەتایبەت لەڕێگەی هێرشكردنە سەر ئەو كەشتییە بازرگانییانەی لە گەرووی بابولمەندەبەوە ڕەتدەبن، بەڵام هیچ كات پێشبینی ئەو توانا سەربازییەیان نەكراوە كە لە یەمەنەوە مووشەك بەرەو ئیسرائیل هەڵبدەن، لەکاتێکدا دووریی نێوان هەردوو وڵات زیاتر لە 2000 کیلۆمەترە.

 

زانیاریی زیاتر: گرووپی ئەنساروڵڵا یان حووسییەکانی یەمەن، بەگوتەی سەرکردە سەربازییەکانیان، بڕێکی زۆر درۆن و مووشەکیان هەیە، کە لەلایەن دەستەی دروستکردنیی سەربازیی گرووپەکە خۆیەوە دروستدەکرێن و گەشەیان پێدەدرێت، بەڵام دژەکانیان رەتیدەکەنەوە و دەڵێن، "ئێران ئەو مووشەک و درۆنانەیان پێدەدات."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ