
ژمارەیەک کارمەندی بیانیی کۆمپانیا نەوتییەکان لە بەسرە
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای نەوتی بەسرە، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی هەواڵی جێهێشتنی ستافە بیانییەکان لە کۆمپانیا نەوتییەکان، بە فەرمی دان بەوەدا دەنێت هەندێک لە کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان دەستیان کردووە بە کەمکردنەوە و گواستنەوەی کارمەندەکانیان لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە.
وێنە گەورەکە: پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و دەستوەردانی ئەمریکا دوای هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وڵاتانی جیهان هۆشداریان بە هاووڵاتیاندا ئەوانەی لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکەن بەزووترین کات وڵاتەکە جێبهێڵن بەهۆی مەترسیی لەسەر ژیانیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ئەو کۆمپانیایانەی لە کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی بەسرەدا کار دەکەن و لەچوارچێوەی گەڕەکانی مۆڵەتپێداندا گرێبەستیان هەیە، هەستاون بە گواستنەوەی هەندێک ستافی بیانی بە شێوەیەکی کاتی، بەتایبەتی کۆمپانیای BPی بەریتانی کە لە کێڵگەی ڕومێلە کار دەکات، ئەمەش هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی بەرهەمهێنان نەبووە.
لە هەمان کاتدا: کۆمپانیای نەوتی بەسرە دان بەوەدا دەنێت کە کۆمپانیاکانی وەک BP، ENIو تۆتاڵ ژمارەی کارمەندە بیانییەکانیان کەمکردووەتەوە، لەکاتێکدا کۆمپانیا چینییەکان و لوکئۆیڵی ڕووسی کارەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە. ئەم هەنگاوە وەک ئامادەکارییەک دێت بۆ هەر بارودۆخێکی لەناکاو لە ناوچەکەدا.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای BP ڕایگەیاندبوو: بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران و ڕووداوەکانی ناوچەکە کۆمپانیای BP سەرجەم کارمەندە بیانییەکانی لە کێڵگەکانی باکوور و باشووری ڕومەیلە بۆ شوێنێکی نادیار کشاندەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە