فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەنێو خاكی ئوردن كەوتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەنێو خاكی ئوردن كەوتە خوارەوە

پاشماوەی پارچەیەک درۆن

ئاڤا نیوز


فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە پایتەختی وڵاتی ئوردن كەوتە خوارەوە و فەرماندەیەكی سەبازیی وڵاتەكەش زانیاریی لەبارەی جۆرەکەیەوە ئاشكرا دەكات.

وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و ئابوورییان بەیەکتری گەیاندووە، زۆرجار بەهۆی ئاراستەکردنی درۆن و مووشەک لەلایەن هەردوولاوە، پارچەی درۆن یاخود مووشەک لەو وڵاتانە کەوتووەتە خوارەوە کە بە ئاسمانەکەیدا تێپەڕبوون. 

لێدوانی فەرمی:
عەمید مستەفا حەیاری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەربازیی ئوردن ڕایگەیاند: فڕۆكەكە لە ناوچەی ئوم ئەزینە لە عەممانی پایتەختی ئوردن كەوتووەتە خوارەوە و تەنیا زیانی دارایی بەر چێشتخانەیەك كەوتووە.

زانیاریی زیاتر: ناوبراو هیچ زانیارییەكی سەبارەت بە شوێنی هەڵدانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە نەخستووەتەڕوو بەڵام ئاشكرای كرد كە لە جۆری "شاهيد 101"ە، تیمی ئەندازیاریی شاهانەی ئوردن گەیشتوونەتە شوێنی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە چارەسەری دۆخەكەیان كردووە.

گوتیشی: فڕۆكەكە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە كەوتووەتە خوارەوە و بۆمڕێژكراو بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ