گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەگەر لەم چەند ڕۆژەدا لە بەغداوە بڕیارێک لەبارەی ناردنی پارەی مووچەخۆرانی کوردستان نەدرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی ئەم هەفتەیە بژاردەکانی خۆی بۆ دابەشکردنی مووچە ئاشكرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: نزیک دەبێتەوە لە دوو مانگ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان شایستەیی دارایی مانگانەیان وەرنەگرتووە، ئەمەش بەهۆی دەرکردنی بڕیارێکەوە بوو لەلایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ ڕاگرتنی مووچە و شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبیانووی ناڕەوا، سەرەڕای ئەوە هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندەییەکانی داراییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەگەر تاوەکو چەند ڕۆژێکی دیکە لە بەغداوە بڕیارێک لەسەر ناردنی پارەی مووچە نەدرێت بۆ کوردستان، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان بژاردەکانی خۆی ئاشکرا دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی.
باکگراوند: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و پرسی دابینکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەیان بووە، لە ڕاگەیێنراوی دوای کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوەدراوە؛ داوا لە حکومەتی هەرێم کراوە بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکات؛ تا ڕێگە خۆش بێت بۆ حکومەتی فیدراڵی کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات و کێشەکانی تریش بەپێی دەستوور و یاسا چارەسەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە