ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی دەداتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی دەداتەوە

گرافیکی ئاڤا

ئاڤا نیوز

پریشکی گرژییەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران خەریکە بۆ سووریا و وڵاتانی دیکەش دەگوازرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بنکەی قەسرەکی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی دایەوە و تێکی شکاندووە.

وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکەی دوێنێی ئەمریکا بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئێستا چاوەکان لەسەر کاردانەوەی ئێرانە بۆ هێرشەکە و بەرپرسانی تاران دەڵێن، بنکەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا بەشێک دەبن لە ئامانجەکانیان.

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرچاوە سەربازییەکان و دانیشتووانی نزیک لەو بنکەیەی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، سیستمی پاراستنی بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی داوەتەوە و تێکشکێنراوە، لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانیی و ماددی تۆمارنەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ