
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
ئێران لە تۆڵەی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی، ئێوارەی ئەمڕۆ بە شەش مووشەکی بالسیتی هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و قەتەر.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەمێک پێش ئێستا میدیای ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئێران هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی عێراق دەستپێکردووە.
بەشێک لە میدیاکانی بڵاویانکردووەتەوە: هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا بووە لە عەین ئەسەد لە ئەنبار کراوە.
هەر ئێستا میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە: زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەحرەین و کوێت و دەوحەی پایتەختی قەتەر لێدەدرێت و سیستیمی بەرگری دژە مووشەکی عەدید بەرپەرچی هێرشە مووشەکییەکان دەداتەوە.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی دەنگۆی کەوتنە خوارەوەی مووشەک لە هەریر، شێروان جەلام، قائیمقامی هەریر بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە و دەنگۆی بەئامانجگرتنی بنکەی پێشووی سەربازیی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەریر دوورە لەڕاستییەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە بەهۆی ئەو پێشهاتە لەناکاوەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە گەشتە ئاسمانییەکانی بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
کاردانەوەی خێرای وڵاتان بەرامبەر هێرشی ئێران بۆ سەر قەتەر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج وڵاتی کەنداو بەهۆی هێرشی ئێران ئاسمانیان داخست
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەستگیر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
کاردانەوەی خێرای وڵاتان بەرامبەر هێرشی ئێران بۆ سەر قەتەر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج وڵاتی کەنداو بەهۆی هێرشی ئێران ئاسمانیان داخست
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر تاران دەستپێکردەوە و دەنگی تەقینەوەی گەورە دەبیسترێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین داوای گفتوگۆ و دانوستانی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەكات