گۆرانکاریی نرخی نەوت
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیلی ڕاگەیاند، ئەم بەیانییە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە نزیکی 5% بەهاکەی لە دەستدا.
وێنە گەورەکە: لە شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار کرد، ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە لە یەکەم ڕۆژی جەنگەکە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەروو 74 دۆلار و بەڕێژەی 7.02% بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەم بەیانییە، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت دابەزی بۆ 66 دۆلار و 95 سەنت. نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسیش 65 دۆلار و هەشت سەنتە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری نرخی نەوت دەکەم، ناهێڵین نرخەکەی بەرز بێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە