ئەندامێکی لیژنەی دارایی: حکومەتی سوودانی لە قەیراندایە و پابەندی یاسای بودجە نەبووە

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئەندامێکی لیژنەی دارایی: حکومەتی سوودانی لە قەیراندایە و پابەندی یاسای بودجە نەبووە

قەیرانیی دارایی لە عێراق

ئاڤا نیوز


ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، حکومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی پابەندی ڕێنماییەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی نەبووە، ئەمەش حکومەتی خستووەتە قەیرانێکی سەختەوە، بەهۆی بوونی چەند بڕگەیەکی پابەندکەر لە بودجەدا، وەک زیادکردنی دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوە و هەژمارکردنی بڕوانامە و گواستنەوەی فەرمانبەران.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەی دارایی چاوەڕێی گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2025 دەکات لە سەرەتای مانگی تەمموزدا، داوا دەکات بودجەکە لە 150 تریلیۆن دینار تێپەڕ نەکات تاوەکو لەگەڵ داهاتەکاندا بگونجێت.

 

لێدوانی فەرمی: مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکدا بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی لە سەرەتای ساڵی داراییەوە فەرمانی بە ڕاگرتنی دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوەکان کرد تاوەکو خشتەکانی بودجەی 2025 پەسەند دەکرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا، حکومەت خۆی دواکەوتنێکی زۆری هەبووە لە ئامادەکردن و ناردنی خشتەکان بۆ پەرلەمان، کە ئەمەش بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا دادەنرێت.

 

لەلایەكی دیكەوه: بە گوتەی گەرعاوی، پێدانی دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوە یەکێکە لە ئەرکە یاساییەکانی حکومەت و داوای لە وەزارەتی دارایی کرد کە گشتاندنەکەی پێشووی تایبەت بە ڕاگرتنیان هەڵبوەشێنێتەوە و ئەم مافانە بە خشتەکانی بودجەوە نەبەستێتەوە، جەختیشیکردەوە کە ئەمە کاریگەریی لەسەر گەنجینەی دەوڵەت نابێت.

 

کاریگەریی و لێکەوتەکان: چاودێران هۆشداری دەدەن کە دواکەوتنی بەردەوامی پەسەندکردنی بودجە کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەقامگیریی دارایی و خزمەتگوزارییەکان دەبێت و دەکرێت وەک جۆرێک لە گەندەڵیی کارگێڕی سەیر بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ