
دینار و دۆلاری ئەمریکی، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر دابەزی و هەر 100 دۆلارێک بەرامبەرە بە 141 هەزار دیناری عێراقی.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری ئەمنیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەند ڕۆژێکە بەهای دۆلار ناجێگیرییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، پێشبینی دەکرێت بەهاکەی زیاتر دابەزێت بەرامبەر دیناری عێراقی.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر بە ئاڤای گوت: لە ماوەی کەمتر لە سێ ڕۆژدا بەهای 100 دۆلار لە بەرامبەر بە دیناری عێراقی، دوو هەزار و 750 دینار دابەزیوە، پێشبینی دەکرێت بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 140 هەزار دینار داببەزێت.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی باسی لە هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دۆلاریش کرد:-
- نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە کاریگەری هەبووە لەسەر کڕینی دۆلار.
- لە کاتی شەری ئێران و ئیسرائیل هەندێ خەڵک بڕێکی زۆر دۆلاریان کڕیوە و ئێستا کە شەڕ وەستاوە دەیفرۆشنەوە.
- هەندێ لە بازرگانان دۆلار بە 132 هەزار دینار لە بانک وەردەگرن و بەشێکی لە بازاڕ دەفرۆشنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە