
مووچە و لۆگۆی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
پێش نیوەڕۆیی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد و لیستەکە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بە سیستەمی پەیرۆڵ ئامادەکراوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجنەکراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت وەک ئەرکی سەرشانی خۆی مانگانە لیستی مووچە ئامادە بکات و بیداتە بەغدا، بۆ ئەوەی لەگەڵ چارەسەربوونی کێشەکە پارەی ئەو مانگانە خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقن بۆ ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی شەش، کاتژمێر 12 لیستەکە ڕادەستکراوە و هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بە سیستەمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە."
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، کە وەزارەتی دارایی وەک ئەرکی سەرشانی خۆمان هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لیستی مووچەمان ئامادەمانکردووە بۆ ئەوەی هیچ گرفتێک بۆ مووچەخۆران دروست نەبێت، چاوەڕێ دەکەین لەگەڵ چارەسەربوونی کێشەکە لەگەڵ مووچەی مانگی پێنج خەرج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە