هەولێر و بەغدا بەیەكەوە چارەسەری گرفتی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەكەن
- بزنس
- 25 حوزەیران

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی وەزارەتی دارایی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ سەردانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیان کرد و گفتوگۆیان سەبارەت بە چەند پرسێكی تایبەت بە خانەنشینانی سەربازی و شارستانیی هەرێمی كوردستان كرد.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 2025-06-25، شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی د. حەیدەر جاسم بەڕێوەبەری گشتی سندوقی خانەنشینی عێراق سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانیان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕاگەیاند: گفتوگۆ لەسەر بابەتی لێبڕینی لە 3%ـی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کرا کە لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق و لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕێکەوتی 2014-01-01 تا 2024-06-30 لە ڕێکەوتی 2025-06-01ـەوە مانگانە بەقیست لێیان وەردەگیرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا پرسی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە و چۆنیەتی هەژمارکردنی خزمەت و مووچەکانیان لەچوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شاندەكەی عێراق لە هەرێمی كوردستان دەمێننەوە و گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەڕێکەوتی2025-05-13، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی و بەڕێوەبەری گشتی سندوقی خانەنەنشینی عێراق کرا بەمەبەستی کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تایبەت بەخانەنشینان لەهەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە