دۆسیەی زیاتر لە 14 هەزار خانەنشینی دیکە تەواو دەبێت و مووچەیان بۆ دەبەسترێت
- بزنس
- 25 حوزەیران

دیمەنی خانەنشینێک لەکاتی ژماردنی مووچەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دۆسیەی زیاتر لە 14 هەزار خانەنشینی دیکە تەواو بووە و لەگەڵ دابەشکردنی مانگەکانی پێنج و شەش یەکەم مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، سەرجەم خانەنشینان دڵنیا دەکرێنەوە هیچ مووچەیەکی ڕابردوویان نافەوتێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هاوتاکردنی تەمەنی خانەنشینی لەگەڵ عێراق کە خانەنشینیکردنی بەکۆمەڵی فەرمانبەرانی سێ تەمەنی لێ کەوتەوە، لە دایكبووانی ساڵەكانی 1962، 1963 و 196، زیاتر لە 27 هەزار فەرمانبەر پێکەوە خانەنشین بوون، بەمەش فشارێکی زۆر کەوتە سەر فەرمانگەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی بۆ تەواوکردنی دۆسیەکانیان، بۆیە فەرمانبەرە خانەنشینکراوەکان ناچارن چەندین مانگ چاوەڕێی تەواوبوونی دۆسیە و بەستی مووچە بکەن.
لێدوانی فەرمی: مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەم مانگە مامەڵەی 8 هەزار و 996 کەسمان تەواو کردووە بە مەدەنی و سەربازییەوە، مانگی پێنجیش 5 هەزار و 261 دۆسیە تەواو کراون". ئەم خانەنشینانە لەگەڵ هەزاران خانەنشینی تر کە دۆسیەیان نەنێردراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە کە دەکاتە شەش مانگ مووچەیان وەرنەگرتووە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، بە کۆی گشتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە 20 هەزار و 900 دۆسیەیان بۆ نێردراون، تاوەکو ئەمڕۆ 19 هەزار و 400 دۆسیەیان تەواو کردوون، لەو ژمارەیە تەنیا لەم دوو مانگە 14 هەزار و 257 خانەنشینی نوێ دۆسیەیان تەواو بووە، کاتێک مووچەی مانگی پێنج دابەش کرا، ئەوا 5 هەزار و 261ـیان یەکەم مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، لەگەڵ مووچەی مانگی شەشیش ئەوانی تر.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ لەبارەی مووچەی خانەنشینان پرسیار لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان کرا، لە وەڵامدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: خانەنشینان مافی خۆیانە، من سوپاسیان دەكەم و سوپاسی پشوودرێژییان دەكەم. مافی خۆیانە و دڵنیا بن مافەكانیان نافەوتێت، ان شاءالله لە كاتێكی نزیكدا هەموو ئەو مووچانەی كە پێشیان نەدراوە بۆیان تەرخان دەكەین و پێیان دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە