ئەپیكۆر: قەرزەكانمان پێ بدرێتەوە بەزووترین كات هەناردەی نەوت دەستپێدەكەینەوە
- بزنس
- 25 حوزەیران
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكۆر دووپاتی دەكەنەوە، هەر كاتێك قەرزەكانی پێشوویان بۆ گەڕێندرایەوە و شایستەكانی داهاتوویان مسۆگەر بكرێت، ئەوا لەزووترین كاتدا دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بۆڕی نەوتی عێراق-توركیا دەكەنەوە، باس لەوەش دەكەن ئەو هەنگاوە 300 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی زیاد دەكات.
وێنە گەورەكە: کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان 'ئەپیكۆر' چەندینجار ئامادەیی "دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بۆڕیی نەوتی جەیهانەوە، دەربڕیوە، بەو مەرجەی قەرزی پێشووی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان سەرجەمی بگەڕێندرێتەوە. ئەوەش بۆتە خاڵی ناكۆكیی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دامەزراوەی ئەپیكۆر لە ئەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكۆر هانی خێرا ئاساییكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆڕیی عێراق-توركیا دەدەن.
لە ڕاگەیێنراوەكەی ئەپیكۆردا هاتووە، ڕێڕەوی (ئای تی پی، بۆڕی نەوتی عێراق-توركیا) لەڕووی ئەمنییەتەوە، پارێزراوی هەناردەكردن بۆ بازاڕەكانی نەوتی جیهانی لە بەندەری جەیهان بۆ عێراق دابین دەكات، هاوكات دەستپێكردنەوەی هەناردەكە بڕی 300 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی، زیاد دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتێک کە گەرەنتی پارەدانمان بۆ كارەكانی هەناردەکردنی ماوەی ڕابردوو هەبوو، هەروەها كرێی كارەكانی داهاتوومان مسۆگەر كرا، ئەوا كۆمپانیا ئەندامەكان، ئامادەن دەستبەجێ دەست بە هەناردەی نەوت بكەنەوە".
باكگراوند: لە مانگی ئاداری ساڵی 2023ـەوە، هەناردەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بۆڕیی جەیهانی تورکییەوە وەستاوە، ئەمەش زیانی زیاتر لە 25 ملیار دۆلاری لە ئابووریی هەرێمی كوردستان و عێراق داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە