
ئاڤا نیوز
شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە بەغدان، لیستی مووچەی مانگی شەشیان ڕادەست کردووە و بڕیارە دوای هاتنی شاندی باڵای بەغدا بۆ هەولێر، پرۆسەی وردبینی دەست پێبکات.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی، سەبارەت بە چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان قسەیان کردووە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو شاندێکی باڵای عێراق سەردانی هەولێر بکەن، هەڵوەستە لەسەر چارەسەرەکانی بکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شەش هێشتا دەستیپێنەکردووە، ئەو پرۆسەیە دەکەوێتە دوای هاتنی شاندە باڵاکەی عێراق بۆ هەولێر."
ئەمەش بزانە: وەزارەتی دارایی عێراق، تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجنەکردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت وەک ئەرکی سەرشانی خۆی مانگانە لیستی مووچە ئامادە بکات و بیداتە بەغدا، بۆ ئەوەی لەگەڵ چارەسەربوونی کێشەکە پارەی ئەو مانگانە خەرج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە