هۆشدارییەک لە ڕاوێژکارێکی ئابووریی سوودانیەوە: جێگیریی بازاڕی نەوت کاتییە
- بزنس
- 26 حوزەیران

سەرلەنوێ پێشبینی ناجێگیریی بازاڕی نەوت دەکرێت.
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، هەرچەندە ئاگربەستەکەی نێوان ئیسرائیل و ئێران جێگیریی بازاری نەوتی لێکەوتووەتەوە، بەڵام ئەم جێگیریەش کاتییە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی کەمی خواست و ناکۆکی ناو ئۆپیک پڵەس کاریگەری نەرێنییان لەسەر بەهای نەوت دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای 12 ڕۆژ لە جەنگێکی فراوانی نێوانیان، ئیسرائیل و ئێران بەنێوەندگیریی ئەمریکا ڕۆژی 24ی حوزەیران ئاگربەستیان ڕاگەیاند، جەنگەکە کاریگەری زۆری لەسەر بازاری نەوت دروستکرد و هەڕەشەی تاران بە داخستنی گەروی هوورمز بازاری نەوتی شڵەژاند.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری ڕایگەیاند، هەرچەندە بەهۆی ئاگربەستەوە نرخی نەوت دابەزیووە و ئێستا تاڕادەیەک نرخەکەی جێگیربووەتەوە، بەڵام ئەوەش کاتییە و ئەگەر چارەسەری دیپلۆماسی سەرنەگرێت، سەرلەنوێ پێشبینی ناجێگیریی بازاڕی نەوت دەکرێت.
وتیشی، ئەگەر جەنگیش نەبێت، بازاری نەوت بە کەمبوونەوەی خواست و ناکۆکییەکانی ناو وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت کاریگەر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا عێراق پابەندە بە بنەما داراییەکان کە لە یاسای بوجەدا جێگیرکراون، ئەویش بریتیین لە کەمکردنەوەی خەرجی بۆ کەمترین ئاست و قەرزکردن لەناوخۆدا ئەگەر پێویست بوو، بەجۆرێک خەرجییە بنەڕەتییەکان و وەبەرهێنان بەردەوام بن و کاریگەرییان لەسەر دروست نەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە