ئاڤا نیوز
بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندی دووەمی بەغدا بگاتە هەرێمی کوردستان کە مەبەست لێی دۆزینەوەی چارەسەرێکە بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، شاندێکی تەکنیکی لە بەغداوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی پەیوەندیداری هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەپێی زانیارییەکان ئەو دانیشتنانەی کراون، ئەرێنی بوون، بەتایبەت باسی ئەوە کراوە کۆمپانیا نەوتییەکان ڕازی بکرێن نەوت هەناردە بکەنەوە، تێڕوانینی هەردوولا ئەرێنی بووە و لەیەک نزیکن.
زانیاریی پەیامنێر: عوبەید بەشار، پەیامێری ئاڤا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند، بڕیار وایە لە هەفتەیە شاندێکی باڵای سیاسی و حکومی بگەنە هەولێر، گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن و بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەدەن.
لەلایەکی دیکەوە: پێگەی (بەغداد لیوم) لە زاری سەرچاوەیەك بڵاویكردەوە، وابڕیارە شاندێکی بڕیاردەر بگاتە هەرێمی كوردستان كە توانای ئەنجامدانی ڕێككەوتنی كۆتایی هەیە لە بارەی مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
زانیاریی زیاتر: پێگە عێراقیەكە پێكهاتەی شاندە عێراقییەكەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەكردووە، شاندێکی فراوان و بڕیاردەری حكومەتی عێراق دەبن، وابڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و وەزیری سامانە سرووشتیەكان كۆببنەوە و بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی مووچە و هەناردەكردنی نەوت دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 25-6 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، لەم یەک دوو ڕۆژە شاندێکی بڕیاربەدەستی بەغدا دێتە هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتن لەسەر مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت.
پێشتر چی ڕوویدا: ڕۆژی پێنجشەممە شاندەکە تەكنیكییە گەیشتنە هەولێر، کە پێكهاتبوون لە نوێنەرانی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی هەردوو كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیای نەوتی باكوور.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان و تەیف سامی کۆبوونەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە