مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەڵەبجە بەڵێنی چارەسەركردنی گرفت و كەموكوڕیی هاووڵاتیانی ناحیەی بەمۆ دەدات كە خۆی دەبینێتەوە لە تەواوكردنی پرۆژەی ڕێگاوبان و هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی لە بەشێك لە گوندەكانی ئەو سنوورە و گرفت و بەربەستەكانی بەردەم جووڵەی بازرگانیی مەرزی پشتە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ شەممە 28ـی حوزەیران، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، بە یاوەری قایمقامی ناوەندیی هەڵەبجە و بەڕێوبەرانی پلاندانان و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا، سەردانی ناحیەی بەمۆیان كرد و بەهاوبەشی لەگەڵ سەرۆكی شارەوانیی ناحیەكە، لەنزیكەوە بەدواداچوونیان بۆ گرفت و كەموكوڕی و داواكارییەكانی هاووڵاتیانی ناحیەكە كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگاری هەڵەبجە، پاڵپشتی بۆ داوای هاووڵاتیان دووپاتكردەوە و بەڵێنی ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی خزمەتگوزاری لە ناحیەكە پێدان.
لەلایەكی دیكەوە: لەمیانی سەردانەكەی، پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی مەرزی پشتەی كرد بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە گرفتەكانی مەرزەكە و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانیان و جووڵەی بازرگانی لە مەرزەكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای سەردانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە و بەلەبەرچاوگرتنی داواكارییەكانی هاووڵاتیانی پارێزگاكە كە خۆی لە نۆ داواكاری دەبینێتەوە، بڕیاردرا ڕێژەی 20%ـی داهاتی دەروازە سنوورییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگاكە تەرخان بكرێت و دەسەڵاتیش بدرێتە پارێزگار و بەرپرسانی ئیداریی شارەكە بۆ جێبەجێكردنی، لەو چوارچێوەیەشدا پرۆژەی گرنگی ڕێگەی بەمۆ-پشتە بە گووژمەی دوو ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: هاوكات هەبوونی مینی چێنراو گوندنشینانی ژمارەیەك گوندی سەر بە ناحیەی بەمۆی هەراسان كردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتووەتەوە، پێشتر ئاڤا لە بڕگەی فایلی خەڵك وەك یەكەمین دەزگای میدیایی، كێشەی ئەو گوندەی گەیاندە لایەنی پەیوەندیدار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات