ئێران هەموو چالاکییەکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە پێگە ئەتۆمییەکانی ڕاگرت
- هەواڵ
- 28 حوزەیران

دیمەنی وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ دوای بۆردومانکردنی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئێران کامێرای چاودێری لە وێستگە ئەتۆمییەکان لادەبات و ڕێگەنادات بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بکەن.
وێنە گەورەکە: ئێران بڕیاری داوە ڕێگری بكات لە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی و کامێراکانی چاودێری ئەو دامەزراوەیەش لادەبات. ئەم هەنگاوەی ئێران بە بیانووی ئەوەیە کە بۆیان دەرکەوتووە دامەزراوەكە هاوكاری ئیسرائیل بووە لە پێدانی زانیاریی هەستیار لەبارەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران بڵاوی کردووەتەوە، حەمید ڕەزا حاجی بابایی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پرسەی بەرپرسانی باڵای سەربازیی وڵاتەكەی ڕایگەیاندووە، نابێت ڕافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بێتە ئێران بۆ سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاند، داواکاریی بەرپرسانی ئێران بۆ دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی ڕافایل گرۆسی، جێگای قبووڵ نییە و ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئاژانسەکە دەكات لە وردبینی و چاودێریکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و پێویستە ئێران سەلامەتی و ئاسایشی کارمەندانی ئاژانس دابین بکات.
باکگراوند: پێشتر بەپێی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەیان لەگەڵ فەڕەنسا، ڕووسیا، بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2015، ئێران ڕێگەی بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دابوو تا سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بكەن و پشکنین بۆ ئامێرەكان بکەن و تەنانەت کامێرای چاودێری لە دامەزراوەکانیش دابنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند ئاراستەی مێدڤێدێڤ دەکات؛ ''ئاگاداری قسەکانت بە''
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە