ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندێک لە هەورامان کێشەی کارەبای نیشتمانییان هەیە و ڕێنماییەکانی وەزارەتی کارەباش ڕێگە نادات کارەبایان بۆ بچێت، چونکە ناوچەکەیان وەک باخ پۆلێن کراوە نەوەکو گوند.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی گوندی زەردەهاڵ (دەرەقەیسەری کۆن) لە ناوچەی هەورامان، کە نزیکەی 70 ماڵن و زۆربەیان خەریکی باخداریین، کارەبای نیشتمانیان نییە لە باخەکانیاندا، کە نەک تەنها سەرچاوەی بژێوییانە، بەڵکو بۆ ماوەی 9 مانگ لە ساڵدا تێیدا نیشتەجێن.
ئەم خێزانانە تەنها سێ مانگی وەرزی زستان دەگەڕێنەوە ناو گوند و لە وەرزەکانی دیکەی ساڵدا ژیانیان لەناو باخەکانیاندایە.
لێدوانی فەرمی: عەدنان حەمەسەعید، یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە، بە ئاڤای وت، "ژیان و گوزەرانی ئێمە لەسەر ئەم باخانەیە، بە درێژایی وەرزی کارکردن لێرەین، بەڵام نەبوونی کارەبا ئاستەنگی گەورەی بۆ دروستکردووین."
زانیاریی زیاتر: ماوەیەکە پڕۆژەی ڕاکێشانی کارەبا بۆ باخەکانیان دەستیپێکردووە و تەنانەت ستوونی کارەباشیان بۆ دانراوە، بەڵام کارکردن تێیدا وەستاوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کاوان کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەڵەبجە، بە ئاڤای وت، "بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا، ئێمە ناتوانین کارەبا بۆ شوێنێک ڕابکێشین کە وەک 'باخ' پۆلێن کراوە نەک 'ئاوەدانیی گوند'، بۆیە پڕۆژەکە بەو شێوەیە ڕاگیراوە.
وتیشی: "تەنها چارەسەرێک کە لە تواناماندا بێت ئەوەیە کە دانیشتووانی گوندەکە خۆیان ئامێری گۆڕەڕ (محاویلە) و کەرەستەکانی دیکە دابین بکەن، ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بە شێوەیەکی هونەری بۆیان دەبەستین."
ئەمەش بزانە: ئەم ناوچەیە بەهۆی سروشتە جوانەکەیەوە توانایەکی گەورەی گەشتیاری هەیە و نزیکە لە شارۆچکەی بیارەوە، کە پاڵێوراوە بۆ پێشبڕکێی باشترین گوندە گەشتیارییەکانی جیهان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات