فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق: ئاسمانی وڵات متمانەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بەدەست دەهێنێتەوە
- هەواڵ
- 29 حوزەیران

دیمەنی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی بەغدا. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، جارێکی دیکە توانیویانە بە سەرکەوتوویی هاتووچۆی ئاسمانی بۆ سەر ئاسمانی عێراق ڕابکێشنەوە و متمانەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بەدەست بهێننەوە، ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ڕێڕەوی ئاسمانیی کورتکراوە و خزمەتگوزاریی پێشکەوتووەوە بووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران و بەزاندنی سەروەریی ئاسمانی عێراق لەلایەن هەردوو لایەنی جەنگەوە، عێراق ئاسمانی بە ڕووی گەشتە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان داخست.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەسەر زاری عەباس سەبار بەیزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری گواستنەوە بووە و جەختی لەوە کردەوە کە کۆمپانیاکەیان لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ هێڵە ئاسمانییە جیهانییەکان بۆ دابینکردنی ڕێڕەوی کورتتر و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ داواکارییەکانیان، کە ئەمەش ڕەزامەندیی هێڵە ئاسمانییەکانی لێکەوتووەتەوە.
لە هەمان کاتدا: بەیزانی دووپاتی کردەوە کە ئەم هەوڵانە بوونەتە هۆی "زیادبوونێکی بەرچاو" لە ژمارەی گەشتە ترانزێتەکان، بە شێوەیەک کە ڕێژەکەی لە ئاستی پێش داخستنی ئاسمانی وڵاتیش زیاترە. ئەمەش نیشانەی ڕوونی گەڕانەوەی متمانەی نێودەوڵەتییە بە ڕێڕەوە ئاسمانییەکانی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 24ـی ئەم مانگە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق کردنەوەی ئاسمانی عێراقی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا