
پۆلیس لە شوێنی ڕووداوی تەقەکردنەکە. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی شاری کۆردەڵینی سەر بە ویلایەتی ئایداهۆی ئەمریکا پەیوەندییان پێوە کراوە ئاگر لە دارستانێکی شارەکە کەوتووەتەوە، كە دەگەنە شوێنەكە دەكەونە بۆسەیەکی نیشانەشكێنەوە و دووانیان دەكوژێت و یەکێکێش بریندار دەبێت. هێزێكی گەورەی ویلایەتیش دەكەونە خۆیان بۆ كوشتنی نیشانەشكێنەكە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ئاگر لە دارستانی شاخی کانفیڵد لە باکووری ویلایەتی ئایداهۆ لە ئەمریکا دەکەوێتەوە، نیشانەشکێنێک تەقە لە پۆلیسەكانی ئاگرکوژێنەوە دەکات، لە کاتێکدا ئەوان ویستوویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕۆبێرت نۆریس، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی کوتنای بە میدیاکانی ڕایگەیاندووە، ئێمە پێمان وایە تۆمەتبارەکە ئاگرەکەی کردووەتەوە و ئەمە بۆسەیەکی تەواو بووە و پۆلیسەکانمان هیچ چانسێکیان نەبووە، دوو پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە کوژراون و یەکێکیش بریندار بووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی پۆلیس ڕایگەیاندووە، ئەندامانی تیمێکی سوات شوێنی تەقەکەرەکەیان دۆزیوەتەوە كە لە ناوچەیەکی گژوگیاویی چڕ بووە. زیاتر لە 300 ئەفسەر لە ئاستی شار، پارێزگا، ویلایەت و فیدراڵی بە دوو هێلیکۆپتەر و نیشانەشکێنی زۆرەوە تەقەیان لێ كردووە، بەڵام "تا ئێستا ڕوون نییە تەقەکەرەکە کوژراوە یان خۆی کوشتووە".
زانیاریی زیاتر: شاخی کانفیڵد شوێنێکی بەناوبانگی گەشت و پایسکیلسوارییە كە شاری کۆر دی ئالینی بە 55 هەزار دانیشتووەوە لە تەنیشتی هەڵكەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەک لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دێتە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە