
گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕووناكی لە سلێمانی لە فراوانبووندایە، تادێت ژمارەی ئەو گەڕەکانەی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری زیاتر دەبن، هەر لەماوەی چەند ڕۆژێکدا 212 مۆلیدە لە گەڕەکەکانی سەنتەری ئەو پارێزگایە کوژێنراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناكی کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، ئێستا پرۆژەکە گەیشتووەتە ناو سەنتەری شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، سەدان مۆلیدەی کوژاندووەتەوە و پرۆسەکەش لە فراوانبوونیدایە.
لێدوانی فەرمی: عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی بە ئاڤای گوت، "بە دوو قۆناغ 284 مۆلیدە کوژێنراونەتەوە، 312 مۆلیدە ماون، دوای دابینکردنی لۆد بۆیان و گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناکی بە سەرجەم ناوچەکانی شاری سلێمانی، ئەوانیش دەکوژێنرێنەوە."
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی دوایین ئاماری تیمی پڕۆژەی ڕووناکی، 17%ـی مۆلیدەی گەڕەکەکانی سەرانسەری هەرێمی کوردستان کوژێنراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات