ئیتاڵیا 500 هەزار ڤیزا بە هاووڵاتیانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەدات

شەیری بکە لە:
ئیتاڵیا 500 هەزار ڤیزا بە هاووڵاتیانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەدات

دیمەنی کارکردنی چەند کرێکارێک لە ڕۆما. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

بە هۆی کەمبوونەوەی دەستی کار، ئیتاڵیا بڕیاری داوە ڤیزای کارکردن بە 500 هەزار هاووڵاتییانی دەرەوەی سنووری یەکێتیی ئەوروپا بدات.

چیرۆکی سەرەکی: بە هۆی کەمبوونەوەی دەستی کار بە گوێرەی پلانێک ئیتاڵیا ڕێککەوتن کار لەگەڵ چەند وڵاتێک دەکات و داوای کرێکاریان لێدەکات بۆ کەرتەکانی کشتوکاڵ، گەشتیاری و چاودێری.

پلانەکەی ئیتاڵیا لە ساڵی 2026 تا 2028 جێبەجێ دەکرێت و بەشی زۆری ڤیزاکانیش بە هاووڵاتیانی وڵاتانی ئەفریقا دەدرێت، کە هەمیشە ئەفریقا سەرچاوی کۆچی کرێکاران بووە بۆ ئەو وڵاتە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیتاڵیا، بەشی زۆری ڤیزاکان دەدرێت بە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتانە: مەغریب، تونس، جەزائیر، میسر، نەیجیریا، غانا، سەنیگال، کۆتدیڤوار، گینیا، مۆریتانیا، تۆگۆ، ئەسیوپیا، کینیا، تانزانیا، ڕواندا، مۆزەمبیق، زیمبابوێ، نامبیا، ئەنگلۆ و کۆماری کۆنگۆی دیموکرات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ