ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا

شەیری بکە لە:
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و بەرپرسی پێشووی فەرمانگەی کارامەیی حکومەت لە ئیدارەی ترەمپ

ئاڤا نیوز


ئیلۆن مەسک، گەورە ملیاردێری ئەمریکی جارێکی دیکە هێرشەکانی بۆ سەر دۆناڵد ترەمپ دەستپێدەکاتەوە و بە هۆکاری خراپبوونی باری ئابووریی وڵات تۆمەتباری دەکات. لە بەرامبەردا ترەمپ دەڵێت، "ئەگەر پشتیووانییەکانی حکومەت لە مەسک ببڕم، ناچار دەبێت دووکانەکەی دابخات و بگەڕێتەوە ئەفریقای باشوور."

 

وێنە گەورەکە: پاش ماوەیەک بێدەنگ بوون، جارێکی دیکە شەڕی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن مەسک دەستی پێکردەوە. ڕۆژی دووشەممە مەسک هێرشی کردە سەر ئەو یاسایەی دۆناڵد ترەمپ و پارتی کۆمارییەکان ئامادەیان کردووە و براوەتە کۆنگرێس بۆ پەسەندکردنی. مەسک ئەو یاسایە- کە ترەمپ و کۆمارییەکان بە پرۆژە "یاسا گەورە و جوانەکە" ناوی دەبەن- بە مەترسی دادەنێت و هۆشداری دەدات، کە ئەگەر پەسەند بکرێت، ئابووریی ئەمریکا بەرەو هەڵدێر دەبات.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا لە ئەکاونتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس هێرشی تووند دەکاتە سەر "یاسا گەورە و جوانەکە"ـی کۆمارییەکان کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پشتگیری دەکرێت و دەڵێت: ڕوونە کە بە خەرجییە شێتانەکانی ئەم پڕۆژە یاسایە، ئاستی قەرزەکان بۆ پێنج تریلیۆن دۆلار زیاد دەکات و دەرخەری ئەوەیە کە ئێمە لە وڵاتێکی یەک حزبیدا دەژین".

 

دەشڵێت، کاتی ئەوە هاتووە حزبێکی سیاسی نوێ دروست بکرێت کە لە ڕاستیدا گرنگی بە خەڵک بدات.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی مەسکی دایەوە و لە ترووس سۆشیاڵ نووسیوویەتی: "ئەگەر پشتیووانی و هاوکاریی فیدراڵیت لێببڕم، ناچاریت دووکانەکەت دابخەیت و بگەڕێیتەوە بۆ ئەفریقای باشوور."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: "یاسا گەورە و جوانەکە" ئاماژەیە بۆ پاکێجێکی گەورەی یاسادانان، کە لەلایەن کۆمارییەکانەوە پێشکەش بە کۆنگرێس کراوە، پرۆژەکە بریتییە لە کەمکردنەوەی باج، کەمکردنەوەی خەرجییەکان و وەبەرهێنانەکان لە ژمارەیەک سێکتەری دیریکراودا، بەتایبەتی سەرنج دەخاتە سەر ئاسایشی سنوور و بەرگریی وڵاتەکە. هەروەها وەک هەوڵێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەندێک لەو سیاسەت و بڕیارە سەرەکیانەی کە لە کاتی ئیدارەکانی بایدن و ئۆبامادا دەرکراون، تەماشا دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ