
بەکارهێنانی تاکسی ئاسمانی لە دوبەی
ئاڤا نیوز
لە دوبەی ئیمارات یەکەمین بەکارهێنانی تاکسیی ئاسمانیی بە "سەرکەوتوویی" تاقیکرایەوە، ئەم تاکسییە جگە لەوەی کارەباییە و دۆستی ژینگەیە، چوار سەرنشین دەگرێت و خێراییەکەشی لە بەرزترین ئاستدا دەگاتە 320 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتای ساڵی 2024 شاری دوبەی یەکەمین ڕێککەوتنی تایبەت بە خزمەتگوزاریی تاکسی ئاسمانیی واژۆکرد، بەوەش بووە یەکەم شاری جیهان کە بڕیار بدات تاکسیی ئاسمانی بۆ ناو شار بەکاربهێنێت، ئەویش لە ڕێگەی دروستکردنی تۆڕێکی پێشکەوتوویی شوێنی بەرزبوونەوە و نیشتنەوەی تاکسییە ئاسمانییەکانەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم تاکسییە کە ناوی "جۆبییە" دەتوانێت ڕاستەوخۆ بەشێوەی ستوونی بەرزببێتەوە و بنیشێتەوە ئەوەش بۆ شارەکان گرنگە چونکە پێویستی بە ڕێڕەو نییە بۆ بەرزبوونەوە، هاوکات تاکسییەکی کارەباییە و بە تەواوی دۆستی ژینگەیە واتە هیچ غازێکی زیان بەخش دەرناداتە ناو هەواوە، تاکسییەکە شەش پەروانە و چوار پاتری هەیە کە بەهۆیانەوە دەتوانێت تا 160 کیلۆمەتر بڕوات، خێراییەکەشی لە بەرزترین ئاستدا دەگاتە 320 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
خاڵە ئەرێنییەکان: تاکیسییەکە جگە لە شۆفێر دەتوانێت چوار سەرنشینیش هەڵبگرێت واتە لە یەک کاتدا جێگەی پێنج کەسی تێدا دەبێتەوە، ساڵی 2026 یەکەم وێستگەی ئەم جۆرە تاکسییە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی دەکرێتەوە، گەشتیش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی بۆ شاری نەخلە جومێرا (ئەو شارەی لەسەر شێوەی دارخورما دروستکراوە) بەم تاکسییە تەنیا 10 خولەکی پێدەچێت، لەکاتێکدا بە ئۆتۆمبێل 45 خولەکە.
لێدوانی فەرمی: حەمدان بن ڕاشد ئالمەکتووم، شازادەی جێنشینی دوبەی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانیی" لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، باسی لەوەشكردووە، ئەمڕۆ یەکەم بەکارهێنانی ئەم جۆرەی تاکسیی ئاسمانییە بەسەرکەوتوویی لە ناوچەکەدا تاقیکرایەوە، بڕیارە ساڵی داهاتووش بە فەرمی بکەوێتە خزمەتی گشتییەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم دەستکەوتە ڕێگاکان کورت دەکاتەوە و کوالێتی ژیانیش لە دوبەی باشتر دەکات، هاوکات نمونەی هۆکاری گواستنەوەی بەردەوام و دۆستی ژینگەیە، ئەوەش پێگەی ئیمارات لەبواری داهێنان و سوود وەرگرتن لە نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەم لە ئاستیی جیهاندا بەهێزتر دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- تەندروستی
- 24 خولەک لەمەوپێش
میوزیك چارەسەری نەخۆشییەكانی خەمۆكی دەكات
- تەندروستی
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئایا خواردنەوە گەرمەکان دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پووتین؛ بە فەرمیکردنی زمانی ڕووسی دەکاتە مەرجی ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراینا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بەتەنیا ناچێت بۆ واشنتن