میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە

شەیری بکە لە:
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە

وێنەیەکی میلانیا ترەمپ و سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

لە کاتی سەردانەکەی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ ئەمریکا، میلانیا ترەمپ، هاوسەری ترەمپ نامەیەکی  ئاشتیی گەیاندووەتە دەستی پووتین.

چیرۆکی سەرەکی:  ڕۆژی هەینی 15-8-2025، کۆوبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ڕووسیا بە یاوەری شاندی باڵای هەردوو وڵات بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، نامەیەکی میلانیای هاوسەری گەیاندووەتە ڤلادیمێر پووتین. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانی دیدارەکەیاندا لە ئەلاسکا، نامەیەکی میلانیای هاوسەرەکەی گەیاندووەتە هاوتا ڕووسییەکەی و تێیدا و داوای لە ڤلادیمێر پووتین کردووە کە منداڵان بپارێزێت و پێی گوتووە  دەتوانێت "بە یەک ووشە'' ئەو کارە بکات.

ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: لە نامەکەیدا میلانیا داوای پاراستن و ئاشکرا کردنی چارەنووسی ئەو منداڵانەی کردووە کە لە کاتی شەری ئۆکراینا ڕفێنراون و بە پووتینی گوتووە، پرسی منداڵان هەموو جیاوازییەک لە  جوگرافیا و  حکومەت و ئایدۆلۆژیا و سنوورەکان تێدەپەڕێنێت.

بەشێکی دیکەی نامەکە؛

''وەک دایک و باوک دەبێت نەوەی داهاتوو پەروەردە بکەین و وەک سەرکردە دەبێت پاڵپشتی منداڵەکانمان بکەین  و هەوڵبدەین جیهانێکی ئاسوودەیان بۆ دابین بکەین و ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم کارە بکەین و داهاتووی منداڵان پارێزراو بێت''.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ