نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
- کولتوور
- 49 خولەک لەمەوپێش

مەلەکردنی گەنجان لە بەردەڕەش
ئاڤا نیوز
دانیشتوانی گوندی بەنێنان لە سنووری قەزای بەردەڕەش، ماوەی پێنج ساڵە لە وەرزی گەرمای هاویندا، پێشبڕكێی مەلەوانی لە ئاوی زێی گەورە ڕێكدەخەن، ئەو چالاكییە بووەتە نەریتێكی ساڵانە و سەدان كەسیش لە ناوچە جیا جیاكاندا بۆ سەیركردنی نمایشی بەشداربووان سەردانی گوندەكە دەكەن.
لێدوانی فەرمی: رێکخەری پێشبڕكێی مەلەوانی لە گوندی بەنێنان تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، كەرنەڤاڵەكە چەند جۆرێك پێشبڕكێ لەخۆدەگرێت؛ لەوانەش خێرایی پەڕینەوە لە ڕووبارەكە، ڕاكێشانی پەت، نواندنی جووڵەی سەیر و خۆهەڵدان لە بەرزاییەوە بۆ نێو ئاو، جووڵە و نمایشە سەرنجڕاكێشەكانی بەشداربووان گەرمای تاقەت پڕوكێنی هاوینی لەبیری سەردانیكاران بردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە گوندەكەی دەڤەری بەردەڕەش، تەنها گەنج و پیاوان نین كە لە مەلەكردن لێزانن، بەڵكو منداڵان و خانمانیش مەلەوانن، بڕیاریشە كەرنەڤاڵی مەلەوانیی گوندی بێنان لە ساڵانی داهاتوو، فراوانتر بكرێت.
ئەمەش بزانە: بەهۆی هەڵکەوتی جوگرافیای گوندی بەنێنان و نزیکی لە زێی گەورە، ناوچەکە ناوبانگی بە زۆری ژمارەی مەلەوانزانان دەرکردووە، نمایشی خۆهەڵدانی سەرسووڕهێنەر لە بەرزی هەشت مەترەوە، وایكردووە سەردانیكاران لە شوێنەكانی دیكەوە بۆ خۆی ڕابكێشێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان دەکات
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
عەمار حەکیم ستایشی ڕۆڵی پارتی دەکات و داوای یەکڕیزیی نیشتمانی دەکات
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
هێڵی کەرکووک - بانیاس.. دەستکەوتێکی ستراتیژی بە تێچوویەکی گەورەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
- کولتوور
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێوەی کاتی دەرگای قەڵای هەولێر بە ڕووی گەشتیاران دەکرێتەوە