عەمار حەکیم ستایشی ڕۆڵی پارتی دەکات و داوای یەکڕیزیی نیشتمانی دەکات

شەیری بکە لە:
عەمار حەکیم ستایشی ڕۆڵی پارتی دەکات و داوای یەکڕیزیی نیشتمانی دەکات

سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی دەکات، و هاوکات ستایشی "ڕۆڵی پارتی لە پشتیوانیکردنی ڕێڕەوی دیموکراسی" دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە پەیامەکەیدا، سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ پارتی خواست لە خزمەتکردنی گەلی کوردستان و عێراقدا، هەروەها جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی پارتی کردەوە لە "بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پێکەوەژیانی هاوبەش لەنێوان پێکهاتەکانی نیشتمانەکەماندا."

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە داواشی لە سەرجەم هێزە نیشتمانییە کاریگەرەکانی گۆڕەپانی عێراق کرد کە زمانی گفتوگۆ پێشبخەن و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە دابنێن.

لەلایەکی دیکەوە: عەمار حەکیم، هەروەها داوای کارکردنی هاوبەشی کرد بۆ "چەسپاندنی یەکڕیزیی نیشتمانی، پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان، و بوونیادنانی عێراقێکی بەهێز، ئارام و گەشەسەندوو بۆ هەموو ڕۆڵەکانی."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ