نەتانیاهۆ مەرجی خۆی بۆ ئاگربەست لە غەززە ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ مەرجی خۆی بۆ ئاگربەست لە غەززە ئاشکرا دەکات

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، مەرجی خۆی بۆ ڕازیبوون بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە ئاشکرا کرد و ڕایدەگەینێت، لەبەرامبەر بە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و چەکداماڵینی حەماس ئامادەن ڕێککەوتن ئەنجام بدەن. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ڕاگەیەنراوێکدا مەرجەکانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بۆ ڕازیبوونی بە ئاگربەستی غەززە بڵاوکردەوە، تیادا ئاماژە بەوەدەکات، ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان، حەماس چەک دابنێت، دەسەڵاتێکی کاتیی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە پێکبهێنرێت، ئەمانە مەرجی نەتانیاهۆن بۆ ڕازیبوون بە ئاگربەست لە غەززە.

لەلایەکی دیکەوە: سه‌رچاوه‌یه‌کی  حه‌ماس بۆ ڕۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط"ـیان ئاشکرا کردووە، بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌ دوایین پێشنیازیی ئاگربه‌ستی 60 ڕۆژه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ ڕازیبووه‌، نێودەنگیرانیش لەم بابەتە ئاگادارکراونەتەوە.

زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە، ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامن، دۆخی کەرتەکە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، ئەم لێدوانەی نوێیەی نووسینگەی نەتانیاهۆش لە کاتێکدایە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئەوەی ڕاگەیاندبوو، کە وڵاتەکەی بە ڕێککەوتنێک ڕازی نابێت کە تەنیا بەشێک لە بارمتەکان ئازاد بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ