پووتین؛ بە فەرمیکردنی زمانی ڕووسی دەکاتە مەرجی ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراینا

شەیری بکە لە:
پووتین؛ بە فەرمیکردنی زمانی ڕووسی دەکاتە مەرجی ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراینا

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی سێ ساڵەی لەگەڵ ئۆکراینا، سەرۆکی ڕووسیا یەکێک لە مەرجەکانی خۆی ئاشكرا دەکات و دەڵێت، زمانی ڕووسی لە ئۆکراینا بە فەرمی بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: بۆ کۆتاییهێنان بە شەری سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ڕۆژی هەینی هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئالاسکا کۆبوونەوە، لەم کۆبوونەوەیەدا پووتین چەند مەرجێکی خۆی خستووەتە ڕوو و یەکێک لە مەرجەکانیش ئاشکرا دەکرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، یەکێک لە مەرجەکانی پووتین بۆ ڕاگرتنی جەنگ بریتییە، لە بە فەرمیکردنی زمانی ڕووسی و پاراستنی کەنیسە ئۆرثدۆکسییەکانی ئۆکراینا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئۆکراینا دژایەتییەکی زۆری کەنیسە ئۆرثدۆکسییەکان و ئەو کەسانەی کە بە زمانی ڕووسی دەدوێن دەکرێت، سەدان کەنیسە داخران و هەزاران پاپا دەستگیرکران، ئەمەش بەپێی  ئەو یاسایەی ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە 23-9-2024 واژۆی کرد، بە گەورەترین دژایەتی ئایین ناوبرا لە مێژووی نوێی ئۆکراینا.

شەیری بکە لە: