کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی

شەیری بکە لە:
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی

دیمەنێکی شاری سلێمانی - لۆگۆی پرۆژەی ڕووناکی

ئاڤا نیوز

کارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی لە شاری سلێمانی بەردەوامە بڕیارە لە مانگی داهاتوو تەواوی سەنتەری سلێمانی ببێتە کارەبای 24 کاتژمێری. ئێستا 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی کارەبای 24 کاتژمێری پێگەیشتووە.

وێنە گەورەکە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیێنراوە کە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات، بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2025 تەواوی سەنتەری شارەکان بگرێتەوە، لە پارێزگای سلێمانیش کارکردن بەردەوامە، بەمزووانە تەواوی شار ڕووناك دەبێتەوە و دەبنە خاوەن كارەبای 24 کاتژمێری.

لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی كارەبای سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە سەنتەری شاری سلێمانی بە چڕی و بەردەوامی کار دەکرێت بۆ گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری  بە تەواوی گەڕەک و ناوچەکان، تا ئێستا زیاتر لە 200 گەڕەکی سلێمانی چووەتە ناو پرۆژەی ڕووناکییەوە، كارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شارەکە.

- "كارەبای 24 کاتژمێری تەنیا لەو كاتانەدا دەكوژێتەوە كە تیمەكانمان كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەیەك لە محاویلەكاندا دەكەن، ئەوەش لەكاتێكدا دەبێت كە فنجانێكی فیدەرەكان کێشەی بۆ دروست بێت یان بشكێت، ئەگەرنا بەهیچ شێوەیەك ناكوژێتەوە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەی ڕووناکی، پرۆژەیەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە، هاووڵاتییان سوودمەند دەبن لە کارەبای بەردەوام و مانگانە یەک پسوولەیان دەبێت کە بڕەکەی بە گوێرەی بەکارهێنان دیاریی دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ