گرووپێکی هەڵپەڕکێی کوردی بەشداریی فێستیڤاڵێکی سەما لە جۆرجیا دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گرووپی هەڵپەڕکێی شڵێوە بەشداریی فێستیڤاڵێکی سەما بە ناوی "دەریای ڕەش" لە وڵاتی جۆرجیا دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆڕی هەڵپەڕکێی شڵێوە لە بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە، یەکێکە لە کۆنترین و دیارترین گرووپە هەڵپەڕکێیەکان کە تا ئێستاش ماوەتەوە. گرووپەکە زیاتر لە دوو هەزار فێرخوازی هەبووە زیاتر لە 100 ئەندامی لە سێ توێژی جیاوازدا هەیە، وەک منداڵان و لاوان و گەورەکان، هەروەها بەشی ژنانیشیان هەیە و بەشداریی چەندین فێستیڤاڵ و چالاکیی هونەرییان کردووە و چەندین خەڵاتیان بەدەستهێناوە.

لێدوانی فەرمی: فەردین یارئەحمەد، سەرپەرشتیاری کۆڕی هەڵپەڕکێی شڵێوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، "گرووپەکەمان بانگهێشتی فێستیڤاڵێکی سەما کراون بە ناوی "دەریای ڕەش" و ئێستا لە وڵاتی جۆرجیان.

وتیشی،  "گرووپەکەمان لە هەندێک تابلۆی هەڵپەڕکێدا بە چاوی بەستراوەوە نمایش دەکەن".

چالاکی و فێرکاری گرووپەکە

• لە دوای دەستپێکردنی فەرمی، کۆمەڵەکە زیاتر لە دوو هه‌زار فێرخواز و هەڵپەڕکێزانی  فێری هەڵپەڕکێ کردووە.

• ئێستا زیاتر لە 100 ئەندامی چالاک هەیە کە لە سێ گرووپی تەمەنی (منداڵان، گەنجان، گەورەکان) چالاکی دەکەن.

• له به‌شی ژنان فێرکاری هه‌یه.

کێشە و گرفتی گرووپەکە

• تاکو ئێستا، کۆمەڵەکە هیچ پشتگیری فەرمی یان شوێنی ڕاژەکردنی تایبەتی نەبووە.

• ئەندامان بۆخۆیان و له‌سەر تێچووی خۆیان خەرجی چالاکییەکان دابین دەکەن.


بەشداریکردن لە فیستیڤاڵه‌کان

• کۆمەڵەی شڵێوه بە شێوەیەکی چالاک لە فێستیڤاڵی هه‌ڵپەڕکێی بانە بەشداربووە.

• یەکەم فێستیڤاڵ لە (ساڵی ١٣٨٥)؛ بەدەستهێنانی چەندین خول و بەرهەمی ناوەندی.

• دووەمین فیستیڤاڵی ناوچەیی هەڵپەڕکێی بانە (خاکه‌لێوه ١٣٩٧).

• مەقامی سێیەم لە بەشی دیزاینی جلوبەرگ.

• فەردین یارئەحمەدی وەک سەرچۆپی، مەقامی دووهەمی بەدەستهێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: