کشتوکاڵی عێراق و کوردستان ئاسانکاریی بۆ ئاڵوگۆڕی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 تەممووز

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتەکانی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و باسیان لە دانانی ڕێکاری پێویست و ئاسانکاریی زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کرد.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بەهۆکاری جۆراوجۆر و ناوەناوە ڕێگریی لە گەیشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بازارەکانی عێراق دەکات، سەرەڕای چەندین کۆبوونەوەش، بەڵام تائێستا کێشەکە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەرنەکراوە.
لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا زیاتر ئاسانکاری بۆ ناردنی بەرهەمی جووتیارانی کوردستان بۆ بازارەکانی عێراق و بەپێچەوانەشەوە تاوتوێ کراوە، هاوکات یەکخستنی پابەندبوونیش بە قەدەغەی هاوردە بەمەبەستی بەهێزکردنی بەرهەمی ناوخۆ گفتوگۆی لەسەرکراوە.
وتیشی، ئێستا ئەو جووتیارانەی کوردستان کە دەیانەوێت بەرهەمەکانیان ڕەوانەی بازارەکانی دیکەی عێراق بکەن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ و عەلوەکان پشتگیرییان بۆ دەکرێت و دەتوانن لە بازارەکانی عێراق بەبێ گرفت ساغی بکەنەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین و خێراکردنی کاروبارەکانیش لە بەرژەوەندی جووتیاران کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، د. مەهدی جبووری بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵ بۆ کاروباری کارگێڕیی لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا باس لە ڕێکارەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئاسانکاری ڕێکارەکان کراوەتەوە ئەویش لەڕێگەی کردنەوەی دەروازەی خێرا بۆ مامەڵەکان، بەهێزکردنی کاری پێکەوەیی و پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەردوولادا، هاوکات بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتینیش نوسراوەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی بنێردرێن و وەربگیرێن، هەردوولاش پابەندی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان بن.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەشڵێت، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی بەهێزکردن و یەکترتەواوکردنی کەرتی کشتوکاڵی دایە لەنێوان بەغدا و هەولێر بۆ بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوامیی کشتوکاڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی