
دیمەنی یەکێک لە کۆڵانەکانی بازاری قەیسەریی هەولێر. وێنە؛ پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
دانانی ڕووناكی لەنێو كۆڵان و ڕێڕەوەكانی نێو بازاڕی قەیسەریی هەولێر، دیمەنێكی ناوازە و قەشەنگی بە بازاڕەكە داوە و بایەخی گەشتیاریی سەنتەری شاری هەولێر قۆناغێك بردووەتە پێش.
چیرۆكی سەرەكی: دوای زیاتر لە ساڵێك لە كاركردنی بەردەوامی تیمەكانی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەكۆتاهات، لە نوێترین گۆڕانكاری نێو بازاڕەكەش ڕێڕەوی پیادە و كۆڵانەكانی نێو بازاڕەكە ڕووناك كرایەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی فەرمان و ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ نۆژەنکردنەوە و پاراستنی مێژووە جوانەكەی، دیزاینی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بە دانانی ڕووناكی لەنێو شەقام و كۆڵانەكانیدا، جوانتر و درەوشاوەتر بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێڕای لایەنە کولتووری و مێژووییەکەی، بازاڕی قەیسەری بووەتە ناوەندێکی گەورەی ئابووری و دابینكردنی بژێویی ژیانی هەزاران خێزانی هەولێر و شوێنەكە لەڕووی گەشتیاریشەوە بایەخێكی زۆری هەیە.
باكگراوند: شەوی 5ـی ئایاری 2024، چەند کەسێک گڕیان لە بازاڕی مێژوویی قەیسەری بەردا و بەهۆیەوە 227 دوکان و پێنج کۆگا سووتان، دەیان دوکانی دیکەش زیانیان بەرکەوت، ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە؛ لە سەر ڕاسپاردەى سەرۆکوەزیران مهسرور بارزانی، لەپاڵ بڕیارى نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە بە گوژمەی حەوت ملیار دینار، بڕیاری هاوکاریکردن و یارمەتیدانى دوکاندارانى زیانلێکەوتوو درا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- تەندروستی
- 23 خولەک لەمەوپێش
میوزیك چارەسەری نەخۆشییەكانی خەمۆكی دەكات
- تەندروستی
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئایا خواردنەوە گەرمەکان دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
پووتین؛ بە فەرمیکردنی زمانی ڕووسی دەکاتە مەرجی ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراینا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بەتەنیا ناچێت بۆ واشنتن