قەیرانی ئاو لە ڕۆژئاوای عێراق ئاوارەبوون و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 5 تەممووز

کەمبوونەوەی ئاو لە عێراق و وشکبوونی سەرچاوە ئاوییەکان
ئاڤا نیوز
ئاو بە تەواوی لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای ئەنبار بڕاوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەک خێزان بۆ ناوچەکانی دیکە، ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێزیش داوای چارەسەری خێرا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: پارێزگای ئەنبار چەند ساڵێکە بە دەست قەیرانێکی چری کەم ئاوییەوە دەناڵێنێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکاریی کەشوهەوا، کەمبوونەوەی ئاستی ڕووباری فورات و نەبوونی پڕۆژەی ستراتیژی بۆ بەڕێوەبردنی ئاو.
لێدوانی فەرمی: سەمیم فەهداوی، سەرۆکی سەنتەری فورات بۆ ژینگەپارێزی، هۆشداری دا لە قەیرانێکی سەختی کەمئاوی کە ڕووبەڕووی ناوچەیەکی فراوانی پارێزگای ئەنبار دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: فەهداوی ئاشکرایکرد، ئاو بە تەواوی لە ناوچەکانی بەعلوان، شوورتان، محامدە و بوعێسە بڕاوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەک خێزان بۆ ناوچەکانی دیکە، جگە لە بڵاوبوونەوەی هەندێک نەخۆشی پێست بەهۆی ناچاربوونی دانیشتووان بە بەکارهێنانی ئاوی بیر کە بەهیچ شێوەیەک بۆ خواردنەوە شیاو نین.
مهترسیه پێشبینكراوهكان: دانیشتوانی گەرمە ئاماژە بەوە دەدەن، بەهۆی قەیرانی ئاوەوە دەیان خێزان قەزاکە و دەورووبەریان جێهێشتووە و هۆشداریش دەدەن ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت لەداهاتوویەکی نزیکدا ناوچەکە بەتەواوی چۆڵ دەبێت.
چارهسهرهكان: خالید شمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دۆخی ئاو لە عێراق سەخت و ئاڵۆزە، چونکە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەم بەردانەوەی ئاو بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو، بەڵام حکومەت بەڵێنی لە لایەنی تورکی وەرگرتووە کە بەردانەوەی ئاو بۆ 420 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا زیاد بکات، لە ئاستی ناوخۆشدا هەوڵی لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر سەرچاوەکانی ئاو دراوە و بەردەوامیش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
لیژنەیەک لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دێتە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 7 چرکە لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
لیژنەیەک لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دێتە هەولێر
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هۆشداری توند لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بە عێراق دەدات