
لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراقی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەمساڵەوە کارتێکی یەکگرتووی بانکی بۆ سەرانسەری وڵات دەربکات کە لە هەموو مامەڵە بانکییەکانی ناوخۆدا پشتی پێدەبەسترێت و تەنیا ئاڵوگۆڕیش تێیدا بە دینار دەبێت، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ خۆڕزگارکردن لە سزا نێودەوڵەتییەکان سەیر دەکرێت کە بەم دواییانە بووە هۆی ڕاگرتنی مووچەی ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی.
چیرۆکی سەرەکی: بانکی ناوەندیی عێراق ڕۆژی 24ـی مانگی ڕابردوو نووسراوێکی فەرمی دەرکرد، بەگوێرەی نووسراوەکەش بەمەبەستی ئاڵوگۆڕ بازرگانی و پارەدانی ئەلیکترۆنی لەناوخۆی وڵاتدا، بانکەکە بڕیاریداوە لەکۆتایی ئەمساڵدا کارتێکی یەکگرتووی بانکی دەربکات کە تەنیا بۆ مامەڵەکردن بە دینار بەکاردەهێنرێت.
هۆکارە زانراوەکان: هەرچەندە بانکی ناوەندی دەڵێت، بڕیارەکە بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش و توانای پڕۆسە داراییەکانە لە وڵاتدا، بەڵام ئەم کارتە نوێیە زۆر کێشەی بانکیش بۆ حکومەت لە ناوخۆی عێراقدا چارسەر دەکات، کە دواهەمینیان ڕاگرتنی مووچەی ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بوو، بەهۆی ئەوەی ئەو کۆمپانیایەی کارتە بانکییەکانی بۆ ئەندامانی حەشدی شەعبی دروستکردبوو، بەهۆی مەترسی سەپاندنی سزا بەسەریدا لەلایەن ئەمریکاوە، لە پرۆسەکە کشایەوە و ئەوەش قەیرانێکی قورسی بۆ حکومەتی عێراق درووستکرد.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەگوێرەی بانکی ناوەندی ئەم کارتە لە هەموو پرۆسە داراییەکانی ناوخۆی وڵاتدا کاری پێدەکرێت و هەموو مووچەخۆر و هاووڵاتیانی خاوەن هەژماری بانکیش دەبنە خاوەن کارتەکە، بەڵام تیمی پڕۆژەی هەژماری من بە ئاڤا میدیایان ڕاگەیاند، بڕیارەکە پەیوەندی بە کارتەکانی هەژماری من نییە، کارتی ئێمە هەر بە کارایی دەمێننەوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا ئامانجی سەرەکی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ دەرکردنی ئەم کارتە تازەیە بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی ئەندامانی حەشدی شەعبییە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا ڕایگەیاند، تاکە چارەسەر بۆ کێشەی مووچەی حەشدی شەعبیی بریتییە لە دوورخستنەوەی ئەوانەی سزایان بەسەردا سەپێنراوە لەگەڵ تێکەڵکردنەوەی ئەم هێزە بە دامەزراوە ئەمنییەکانی دیکەی وڵات ئەویش پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هۆشداریشیدا کە گەڕان بەدوای چارەسەری کێشەی مووچەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن بانکی ناوەندیی و وەزارەتی داراییەوە، وادەکات ئەوانیش ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمریکا ببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
19 ئاب
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
19 ئاب
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی بانگهێشتی 60 هەزار سەربازی یەدەگ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای ڕادەستکردنەوەی چەکدارە بیانییەکانی داعش دەکات