بنیامین نەتانیاهۆ گەیشتە واشنتن

شەیری بکە لە:
بنیامین نەتانیاهۆ گەیشتە واشنتن

بنیامین نەتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ. وێنە؛ ئەرشیف AA

ئاڤا نیوز

بنیامین نەتانیاهۆ گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا و بڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پرسی غەززە و دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن کۆببێتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو سەرکردەکە باس لە ئاگربەست غەززە بکەن، کە دوێنی شاندی ئیسرائیل و حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە نێوەندگیری ئەو وڵاتە دانوستانی ناڕاستەوخۆیان ئەنجامدا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر توانا سەربازییەکانی ئێران لە دوای جەنگی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەمە سێیەم سەردانی بنیامین نەتانیاهۆیە بۆ ئەمریکا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ