سەرۆكی بەرەی توركمانی هەڕەشەی ناوگۆڕینی ئاڵتون كۆپری بۆ پردێ دەكات

شەیری بکە لە:
سەرۆكی بەرەی توركمانی هەڕەشەی ناوگۆڕینی ئاڵتون كۆپری بۆ پردێ دەكات

دیمەنی خۆپیشاندەرانی تورکمان لە پردێ

ئاڤا نیوز

سەرۆكی بەرەی توركمانی هەڕەشەی ئەوە دەكات كە شارەدێی پردێ پێویستە بە ناوی ئاڵتون كۆپری بێت و قبووڵ ناكەن بكرێت بە ناوی پردێ.

وێنە گەورەكە: ماوەی چەند ڕۆژێكە لایەنگرانی بەرەی توركمانی بە بیانووی پەراوێزخستنیان لە پرۆسەی حكومڕانی و سیاسیی پارێزگای كەركووك، خۆپیشاندانی ناڕەزایی ڕێكدەخەن، ئەوەش لەكاتێكدا پێشتر بەرەی توركمانی ڕەتی كردەوە بەشداری پڕۆسەی حكومڕانیی خۆجێیی پارێزگای كەركووك بكات.

شارەزایان و چاودێران بۆچوونیان وایە، جموجۆڵەكانی ئەم دواییەی لایەنگرانی بەرەی توركمانی بەشێك بێت لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، سەرەڕای ئەوەش؛ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری كەركووك، بە فەرمانێكی كارگێڕی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بەمەبەستی دووبارە پێداچوونەوە بە هاوسەنگی لە پۆستە ئیدارییەكانی قەزا و ناحیەكانی پارێزگای كەركووك لەماوەی مانگێكدا.

بڵاوكراوەی فەرمی: محەممەد سەمعان، سەرۆكی بەرەی توركمانی لە بڵاوكراوەیەكدا هەڕەشە دەكات كە بەهیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەین ناوی شارەدێی ئاڵتون كۆپری لە ناوە توركمانییەكەیەوە بگۆڕدرێت بۆ ناوێكی دیكە.

زانیاریی زیاتر: سەرۆكی بەرەی توركمانی دەڵێت، ماوەی هەزار و 400 ساڵە، بە درێژایی سەردەمە جیاكان، ناوی مێژوویی توركمانیی خۆی پاراستووە، هەر كەس قەناعەتی وا بێت كە دەتوانێت ناوەكەی بگۆڕێت، لە بەها و ڕۆڵی ئەو شارۆچكە كۆنەی توركمان لە هۆشیاری نەتەوەیی پێكهاتەی توركمان، تێناگات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ