ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە پردێ بەشی هەرە زۆری پۆستە ئیدارییەكان لای توركمانە، ئەوەش لەكاتێكدا كورد لەڕووی ژمارەی دەنگی كۆتا هەڵبژاردن، دەنگەكانی لە بەرەی توركمانی زۆر زیاترە.
وێنە گەورەکە: بەرەی تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆی 16 کورسی دوو کورسی هەیە، ئەویش یەکێکیان بایکۆتی کردووە و ئەندامەکەی دیکەش بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن گەڕاوەتەوە، ناکۆکی ناوخۆیشییان پێگەیانی لە کەرکووک لاواز کردووە، ماوەی چەند ڕۆژێكیشە لایەنگرانی بەرەی تورکمانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەری ڕێکدەخەن بەبیانووی ئەوەی لە حکومەتی خۆجێی کەرکووک پەراوێزخراون.
لێدوانی فەرمی: فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە كۆی 23 پۆستی ئیداریی ناحیەی پردێ، تەنها شەش پۆست لای كوردە و 17 پۆست لەلای بەرەی توركمانییە و، ئەو هەڵمەتەی دەستییان پێكردووە تەنها بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە و خزمەت بە پرۆسەی ئیدارەدانی ناوچەكە ناكات.
٠ فەهمی بورهان تیشكی خستەسەر ئەوەی، بەهۆی گرفتی مووچە و بڕینی قووتی خەڵكی كوردستان لەلایەن بەغداوە، وایكردووە سەرنج لەسەر بابەتە هەستیارەكانی خاك و كوردستانیەتی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، دووربكەوێتەوە. بەڵگەش؛ ئەو گۆڕانكارییە ناڕەوایانەیە كە لە هەیكەلیەتی ئیداریی پارێزگای كەركووك و ناوچەكانی دیكەدا دەكرێن.
٠ لەكاتێكدا ڕاسپاردەی دەسەڵاتی باڵای حكومەتی فیدڕاڵی هەیە كە نابێت هیچ ئاڵوگۆڕێكی ئیداری لە هەیكەلی جوگرافی ناوچەكانی سنووری ماددەی 140 بكرێت، بەبێ ڕاوێژكردن لەگەڵ لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ماددەی 140 و هاودەنگیی سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
٠ دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سەرجەم ڕوونكردنەوە دەستووری و یاساییەكانی پرسی ئاڵوگۆڕە ئیدارییەكانی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بەرزكردووەتەوە، بە ئامانجی لابردنی پێشێلكارییە دەستووری و یاساییەكان، بە هاوبەشی لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک دەکەوێتە ناو چاڵی ئەسانسۆرێک و دوای نیو کاتژمێر ڕزگار دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک بەرپرسێکی ئەمنیی بەتۆمەتی "هەڕەشەکردن" دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندی دۆڵاو لە هەورامان خەریكە بە تەواوی چۆڵ دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 20 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
6 تەممووز
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
6 تەممووز
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک دەکەوێتە ناو چاڵی ئەسانسۆرێک و دوای نیو کاتژمێر ڕزگار دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک بەرپرسێکی ئەمنیی بەتۆمەتی "هەڕەشەکردن" دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندی دۆڵاو لە هەورامان خەریكە بە تەواوی چۆڵ دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیدلب تەقینەوەیەک ڕوویدا