پارێزگاری دهۆک: تاوەکو جەژن سەرجەم زیانلێکەوتووانی لافاو قەرەبوو دەکەینەوە
- کوردستان
- 2024-03-23
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک باسی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاو دەکات
ئاڤا نیوز
پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیێنێت، تاوەکو جەژنی ڕەمەزان سەرجەم زیانلێکەوتووانی لافاو قەرەبوو دەکەنەوە و هاوکاریی پێویستیان پێشکەش دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە سبەی یەکشەممەوە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بەشی ڕۆژئاوای دهۆک دەستپێدەکات، چەند لیژنەیەک پێکهێنراون و تاوەکو جەژنی ڕەمەزان سەرجەم زیانلێکەوتووان قەرەبوو دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "قەبارەی زیانی لافاوەکە زۆر گەورەیە، لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا بە فەرمانی سەرۆک بارزانی 117 شووقەمان لە شوێنێکی زۆر باش کڕین و کلیلەکانیان پێشکەشی دانیشتووانی گەڕەکی هیشکەڕو کران، هاوکاریی ماددیشیان پێشکەش کرا بۆ کڕینی کەلوپەلەکانی ماڵ."
زانیاریی زیاتر: خانووەکانی گەڕەکی هشکەڕو و سەرجەم زێدەڕۆکان لەسەر رێڕەوی لافاو تێکدەدرێن.
گۆشەیەکی دیکە: پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی عێراق هیچ هاوکارییەکی پێشکەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک نەکردووە.
باکگراوند: 19ی ئەم مانگە لافاوێکی بەهێز سنووری پارێزگای دهۆکی گرتەوە، بەهۆیەوە سێ هاونیشتمانی گیانیان لە دەست دا، زیاتر لە هەزار خانوو و 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەک لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دێتە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری