سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سوودانی کۆبووەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سوودانی کۆبووەوە

کۆبوونەوەی شاندی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم کاڵن و محەممەد شیاع سوودانی لە بەغدا

ئاڤا نیوز

سەرۆکی هەواڵگری تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سوودانیش گفتوگۆ لەبارەی پرسە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە. 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا بە یاوەریی شاندێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، بڕیارە لەگەڵ چەندین بەرپرسی دیکەی عێراق کۆببێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرسە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی زانیاریی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات کرا، بەشێوەیەک ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان و ناوچەکە بە گشتی.

زانیارریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت کاڵن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق پرسی شێوازی چەکدانانی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری پشدەر تاوتوێ بکات و باس لە هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوانیان بکات بۆ ئەو قۆناغە.

پەیوەست بەم بابەتەوە: ڕۆژی دووشەممە ئاڤا لە سەرچاوەیەکی دەم پارتییەوە بڵاویکردەوە کە ڕۆژی هەینی یەکەم گەڕی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لە گوندی تووەسووران و بانووەقەل جێبەجێ دەکرێت و پڕۆسەکەش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆش پەخش ناکرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: