
ژمارەیەک پەنابەری وڵاتان لە بەریتانیا
ئاڤا نیوز
بەریتانیا سەرقاڵی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی گرنگە لەگەڵ عێراق بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە بە بەلەمی بچووک دەپەڕنەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەران.
وێنە گەورەکە: حکومەتی بەریتانیا بە توندکردنی یاساکانی کۆچبەران وایکردووە، بەپێی یاسا نوێکان ئەو کەسانەی بە نایاسایی دەچنە بەریتانیا یان بە گەشتێکی مەترسیدارەوە دەچنە بەریتانیا، بە شێوەیەکی گشتی ڕەگەزنامەی بەریتانیایان پێنادرێت، بێ گوێدانە ماوەی ژیانیان لەو وڵاتەدا. هاوکات لەگەڵ حکومەتی عێراق سەرقاڵی ڕێککەوتنێکە بۆ گەڕانەوەی پەنابەرە عێراقییەکان لە بەریتانیا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی زانیارییەکان، یڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، لە قۆناغەکانی کۆتایی دانوستاندایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە یارمەتیدەر دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی گرووپەکانی قاچاغچێتی مرۆڤ.
ڕۆژنامەکە دەڵێت، کوردەکان یەکێکن لە ئاستەنگە سەرەکییەکانی بەردەم چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کە لە ساڵی 2018ـەوە بەردەوام ژمارەی پەنابەران ڕووی لە هەڵکشان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەوڵە هاوکاتە لەگەڵ ڕێککەوتنێکی دیکە کە هەفتەی ڕابردوو لەنێوان کیێەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کرا و ئامانج لێی کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەرانە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، فەرەنسا ڕازی بووە بە وەرگرتنەوەی ئەو پەناخوازانەی کە دەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا و ناتوانن بوونی پەیوەندیی خێزانی لە بەریتانیا بسەلمێنن، لە بەرامبەردا بەریتانیا ڕێگە بەهەمان ژمارەی پەنابەر دەدات لە فەرەنساوە بێنە ناو خاکی وڵاتەکەیەوە کە پەیوەندیی خێزانییان هەیە.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، تەنها لە ئەمساڵدا زیاتر لە 20 هەزار پەنابەر لەڕێگەی کەناڵی ئینگلیزییەوە لە فەرەنساوە پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕێککەوتنە پێشنیازکراوەکە لەگەڵ عێراق، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی هاویندا واژۆبکرێت، ڕێگە بە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا دەدات کە ئاسانتر ئەو پەنابەرانە دەستبەسەر بکەن و بیانگەڕێننەوە بۆ بەغدا کە داواکارییەکانی مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە.
ئاژانسی نیشتمانیی تاوانی بەریتانیا ئەرکی ڕێگریکردن لە سەرکردەی گرووپەکانی قاچاخغچێتی پێ سپێردراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی ئەم دەزگایە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگییان دروست کردووە. هەروەها چاودێرییەکی وردی بەلەم و کەشتییەکان دەکرێت و سەگی پۆلیسیی بەریتانی لە نێوان تورکیا و بولگاریا جێگیرکراون بۆ دۆزینەوەی ئەو بەلەمە لاستیکییانەی لە پەڕینەوەکاندا بەکاردەهێنرێن.
پەیوەست بەم بابەتە: سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بڕیارە ئەم هەفتەیە لەگەڵ فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆببێتەوە و پرسی کۆچی نایاسایی وەک "کێشەیەکی جیهانی" تاوتوێ بکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەکی نوێ لەبارەی هێرشە درۆنییەکان سەردانی هەولێر دەکات