وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنک
- هەواڵ
- 15 تەممووز

لۆگۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و شوێنی ڕووداوەکەی کێڵگەی سەرسنک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هێرشەی ئەمڕۆ کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنک، بە هۆی درۆن بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە هێرشە درۆنییەکان بۆسەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان زیادییان کردووە. لە ڕابردوو دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان گرووپە توندڕەوە عێراقییەکانیان بە جێبەجێکاری ئەو هێرشانە زانییوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشێکی تیرۆرستی کرایە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنک لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک. بەهۆی هێرشەکەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هاوکات وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەتووندی ئیدانە و شەرمەزار دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمپانیای HKN ENERGYـی ئەمریکی لە نوێترین ڕاگەیێنراودا دەڵێن، هێرشەکە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ئەمڕۆ بووە، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوەو کارەکانی کێڵگەکە بەو هۆیەوە ڕاگیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێڵگەی سەرسنگ دەکەوێتە ناحیەی چەمانکێ. کۆمپانیای HKN Energy بڕی %62 پشکی لەو بلۆکە هەیە کە 420 کیلۆمەترە. کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆم پشکی %18ـی هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پشکی 20%ـی لە کێڵگەکە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات