بۆ وەرگرتنی گەنمی دیبەگە و گوێڕ داوای درێژکردنەوەی پرۆسەکە دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سنووری هەولێر کۆتایی دێت، نزیکەی سێ هەزار تۆن ماوە لە جووتیارانی هەولێر وەربگیرێت، هاوکات لیستێک ئامادەکراوە بۆ ئەوەی ماوەکە درێژ بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لەو 400 هەزارەی دانراوە جووتیارانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت 122 هەزار و 600 تۆن بەر جووتیارانی هەولێر دەکەوێت، 119 هەزاری کۆگاکراوە و ئەمڕۆ دەتوانرێت ئەو بڕەی ماوە وەربگیرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی جووتیارانی دیبەگە و گوێڕیش گەنمەکانیان دێننە هەولێر، داوای درێژکردنەوەی ماوەکەی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "لیستەک ئامادە دەکرێت کە ناوی سەرجەم جووتیاران و بڕی گەنمی تێدایە، کە لە سنووری دیبەگە و گوێڕ گەنمەکانیان دێننە سایلۆی هەولێر، بۆ ئەوەی ماوەکە درێژ بکرێتەوە، چونکە بڕێکی زۆری ماوە و ناتوانین لەیەک ڕۆژدا هەمووی کۆگا بکەین."
ئەمەش بزانە: 27 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی دیبەگە و گوێڕ لە سایلۆی هەولێر وەردەگیرێت، تاوەکو ئێستا شەش هەزاری کۆگاکراوە و 21 هەزار ماوە وەربگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 38 خولەک لەمەوپێش
جامی عێراق، كوردستانییە، بە بادینی بەرز دەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ لیستەکان ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەك ئاراستەی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانی هەڵەبجە دەكرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یارییەکەی دهۆک و زاخۆ گواسترایەوە بەغدا