لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕۆژانە 37 تۆن کەلوپەل لەنێودەبرێ و دەگەڕێنرێتەوە تورکیا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل
ئاڤا نیوز
دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم ڕایگەیاندووە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار تۆن کەلوپەلی خواردن و خواردنەوە و کەرەستەی جۆراوجۆر یان لەنێوبراوە یانیش سوتێنراوە. بە تێکڕا ڕۆژانە 37 تۆن لەنێودەبرێ و دەگەڕێنرێتەوە تورکیا.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان شەش دەروازەی نێودەوڵەتیی فەرمی هەیە، گەورەترین دەروازەی وشکانی ئیبراهیم خەلیلە و لەسەر ئاستی عێراق تاکە دەروازەی فەرمی گرێدراوە لەگەڵ تورکیا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند، لە 1-1-2025 تاوەکو 30-6-2025 بڕی شەش هەزار و 761 تۆن کەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لیژنەکانی دەروازەکە ڕەتکراونەتەوە. ئەم بڕەی لەنێو براوە بۆ هەر ڕۆژێک دەکاتە 37 تۆن. زۆرینەیان گەڕێنراونەتەوە تورکیا و بەشێکیشیان لەنێوبراون.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم ئەو کەلوپەلانە لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەگونجاون. بریتی بوون لەمانە، کەلوپەلی تەندروستی، خواردن و خواردنەوە، کۆزمەتیک، ڤێرتێرنەری، کشتوکاڵی و بیناسازی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 25 خولەک لەمەوپێش
جامی عێراق، كوردستانییە، بە بادینی بەرز دەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ لیستەکان ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەك ئاراستەی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانی هەڵەبجە دەكرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یارییەکەی دهۆک و زاخۆ گواسترایەوە بەغدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی سێ هەزار کەس بڵاو دەکاتەوە لە هەولێر زەوییان بۆ دەرچووە