ئاگربەست لە شاری سوەیدا ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
ئاگربەست لە شاری سوەیدا ڕاگەیێنرا

هێزە ئەمنییەکانی سووریا چوونەتە ناوچەی سوەیدا

ئاڤا نیوز

دوای ماوەیەک لە دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی، دواجار وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاگربەستی لە شاری سوەیدا لە باشووری سووریا ڕاگەیاند.

چیڕۆکی سەرەکی: لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، شەڕ و پێکدادانی تووند لەنێوان گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان لە گەڕەکی 'مەقوەس'ـی شاری سوەیدا لە باشووری سووریا و خێڵە بەدەوییەکان ڕووی دا و سەدان کەس بوونە قوربانی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری سووریا ئاگربەستی لە سوەیدا ڕاگەیاند، هاوکات دەشڵێت، دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کەسایەتییە دیار و بەرپرسەکانی شاری سوەیدا، ئاگربەستێکی تەواو ڕادەگەیەنین.

زانیاریی زیاتر: ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە چوونە ناوەوەی سوپای سووریا بۆ ناو شارەکە بۆ کۆتاییهێنان بەو پێکدادانانەی کە بە هۆیەوە دەیان کەس کوژران.

ژمارەکان وادەڵێن: بەهۆی ئەو شەڕ و پێکدادانەوە، لایەنی کەم 100 کەس گیانیان لەدەستداوە لەوانەش؛ 18 ئەندامی هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی کە بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە بڵاوەیان پێکرابوو هاوکات لایەنی کەم 200 کەس برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: